تورکیا لادێکانی تەل تەمر بۆردومان دەکات

تورکیا و گروپە چەکدارەکانی مەودای تۆپبارانەکانیان لەسەر لادێکانی تەل تەمر فراوانتر کرد، بۆ ئەوەی لادێکانی ڕۆژئاواش بگرێتەوە. 

ئاژانسی (هاوار نیوز)، ئەمشەو یەکشەممە بڵاویکردەوە" سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی مەودای تۆپبارانەکانیان بۆ سەر شاری تەل تەمر فراوانتر کردووە، بۆ ئەوەی گوندی ئوم ئەلخەیر لە لادێی ڕۆژئاوای شارەکە بگرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمێک پێش ئێستاش تورکیا بە چەکی قورس و تۆپخانە گوندی ئەلدەردەرە لە لادێکانی باکوری شاری تەل تەمر کردبووە ئامانج.

هیچ زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بەو زیانانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا بەر ئەو گوندانە کەوتووە، نەخراوەتەڕوو.



PM:11:07:16/02/2025