زانیاری نوێ لەبارەی تەمویلی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق دەست بە تەمویلكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران بکات. 

شەوی یەکشەممە میدیای نزیک لە یەکێتی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە" بەهۆی نزیكبوونەوەی مانگی رەمەزان وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریداوە رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو خێراتر بكات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ وەزارەتەكە دەستدەكات بەتەمویلكردنی پارە بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی عیراق.

بەپێی رێككەوتنی هەرێم و بەغداد، بڕیارە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ تەمویلكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراقدا تەمویل بكرێت.

هەر بەپێی ڕێککەوتنی نوێی حکومەتی عێراق و هەرێم، لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەکرێتە بنەما بۆ تەواوی مانگەكانی ئەمساڵ.



AM:12:01:17/02/2025