پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفر و باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو جەختی لەوە کردەوە کە نمە باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ کەشی  ئاسمان نیمچە هەور وە لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری رۆژهەلات هەوری تەواو دەبێت لەگەل کەمێک نمە باران و بەفر لەم ناوچانە پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرۆ کەش بەگشتی  سەقامگیر دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە (١-٣) پلە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

کەشناسی ئاشکراشی کردووە کە سبەی سێ شەممە کەشی  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی شەو بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی:  ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٦ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ١٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ:  ١٧پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی

سۆران:  ١٣ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی




AM:11:11:17/02/2025