دوای واژۆکردنی هەمواری یاسای بودجە لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراق، هیچ بەربەستێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە وچاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی مانگی ٣ دەست بە هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.
کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت ئاشکرای کردووە کە دوای واژۆکردنی هەمواری یاسای بودجە لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراق، هیچ بەربەستێک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەماوە.
وتیشی" ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دێنە هەولێر و سبەینێ کۆبونەوەکانیان سەبارەت هەناردەکردنەوەی هەرێم دەستپێدەکەن."
راشیگەیاند" هەرێم لەروی هونەرییەوە ئامادەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت، تەنها ئەوەی دەمێنتەوە رەزامەندی لایەنی تورکییە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت تا کۆتایی مانگی سێی ئەمساڵ یان زوتر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە".
لای خۆشییەوە هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سەرجەم هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کۆتای‌یان هاتووە و هەرسێ لایەنی عێراق و تورکیا و هەرێمی کوردستانیش رازیین بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
هەرێم کەمال ئاغا جەختی لەوەکردەوە کە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ داهاتی عێراق و باشترکردنی دۆخی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پاڵپشتییەکی باش دەبێت.
جێگای ئاماژەیە بە گوێرەی زانیارییەکان به‌شێكی ره‌زامه‌ندی دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم په‌یوه‌ندی بە گوشارەکانی ئەمریکاوە هه‌یه كه ئه‌گه‌ر عێراق داواكارییه جێبه‌جێنه‌كات ئەمریکا سزا بخاته سه‌ر كۆمپانیای سۆمۆ به‌هۆی تێوه‌گلانی له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران.
هۆكارێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتنی توركیا و عێراق تایبه‌ت به هه‌ناركردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی توركیاوه له ساڵی ٢٠٢٥ كۆتایدێت و به‌غدا ترسی هه‌یه دواتر هه‌رێمی كوردستان تاك لایه‌نه له‌گه‌ڵ توركیا دووباره هه‌نارده‌كردن ده‌ستپێبكاته‌وه.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ ئازاری ٢٠٢٣ لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا.