لە نێوان سوپای عێراق و جوتیارانی کورد گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ لە نێوان سوپای عێراق و جوتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ لە گوندی شەنئاغا سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیارانی کورد و سوپای عێراقدا دروستبوو.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی سوپای عێراق لە سنووری سەرگەڕان جێگیرکراون و ڕێگە نادەن جوتیاران زەوییەکانیان بکێڵن، بەوهۆیەوە جوتیاران ڕووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە و لەسەر زەوییەکانیان ماونەتەوە.

لە ڕۆژی ٢١ی مانگی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاسایەک گەڕاندنەوەی موڵکی بۆ خاوەنەکانیان پەسند کرد، هەروەها هەفتەی ڕابردووش لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە واژوو لەسەر یاساکە کرا بە مەبەستی جێبەجێکردنی.



PM:05:56:17/02/2025