نوسینگهی مهسرور بارزانی لهبارهی گرژییهكانی نێوان جوتیارانی كورد و سوپای عێراق له سنوری ناحیهی سهرگهڕان ڕایدەگەیەنێت" هەڵسوکەوتی سوپای عێراق پێچهوانهی یاسا و دهستوره".
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠ نوسینگهی مەسرور بارزانی له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" ئهمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێكی تر له دەوروبهری كهركوك و به تایبهتی گوندی شهناغه و چوار گوندی دیكهی سهر به شارهدێی سهرگهڕان له پارێزگای كهركوك، رێگری له جوتیارانی كورد كرد بچنه سهر زهوییهكانیان".
"ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق، پێچەوانەی دەستوور و ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نراوە، چونکە بەکارهێنانی سوپا بۆ ئەم مەبەستانە، پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و پێویستە هەرچی زووتر، ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتایی پێ بهێنرێت بەر لەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە". (نوسینگەی مەسرور بارزانی وادەڵێت)
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێکی تر لە دەوروبەری کەرکووک و بە تایبەتی گوندی شەناغە و چوار گوندی دیکەی سەر بە شارەدێی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، رێگری لە جووتیارانی کورد کرد بچنە سەر زەوییەکانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەوپێشچوون هەبووە لە نەهێشتنی شوێنەواری بڕیارەکانی رژێمی پێشوو لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵکی خەلکی ڕەسەنی ناوچەکە . ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ، مانگی ڕابردوو ، پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەند کرد.
ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق، پێچەوانەی دەستوور و ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نراوە، چونکە بەکارهێنانی سوپا بۆ ئەم مەبەستانە، پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و پێویستە هەرچی زووتر، ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتایی پێ بهێنرێت بەر لەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/2/17