جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکمان ئەنجامدا و بەڵێنیدا كۆتایی بە ڕێگری بەردەم جوتیارانی كەركوك بهێنرێت".
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ دوو روداو لە کەرکوک رویاندا، یەکەمیان گرژییەکانی سنوری سەرگەران و بەردەوامی رێگرییەکانی سوپا لە جوتیارە کوردەکان بۆ ئەو مەبەستە لەگەل سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی قسەم کرد و دۆخی سنورەکەم لەگەل باسکرد و داوام کرد کۆتایی بەو رێگریانە بهێنێت".
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، سودانی فەریق عبدالکریم راوێژکاری سەربازی راسپاردووە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو کێشە و گرفتانە بهێنیت، دواتریش لەگەل لەگەل فەریق عبدالکریم قسەم کرد و بەڵینیدا بەپەلە دەستوەردان بکات.
شاخەوان عەبدوڵڵا ڕاشیگەیاندووە" بابەتی دووەم بەداخەوە پۆستی بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی کەرکوک درایە پەرلەمانتار وەسفی عاصی و کەسێک دانرا کەتەنانەت وەسفی وەزیفیشی لەگەل پۆستەکەی ناگونجێت، ئەمە لاکاتێکدا هەفتەی رابردوو لەگەڵ رێبوار تەها قسەم کرد و بەڵێنیدا ئەو بابەتە رابگریت و تەنانەت وتی ئەو کاندیدەم رەتکردوەتەوە، هەروەها لەگەل خالید شوانی قسەم کرد بە هەمان شێوە بەڵێنیدا رێگە بەو بابەتە نەدەن، بەلام بەداخەوە نازانم لە ژێر چی فشارێک ئەمەیان کرد، بەڵام زیانی گەورە بە جوتیارانی ئێمە دەگەیەنیت بە تایبەتی لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆژە یاسایی پوچەل کردنەوەی بریارەکانی بەعسی لەناوچوو".
ئەمڕۆ لە گوندی شەنئاغا سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیارانی کورد و سوپای عێراقدا دروستبوو کە سوپای عێراق ڕێگریان لە جوتیاران کرد كار لە زەوییەكانیان بکەن.