کەشناسیی عێراق پیشبینییەکان لەبارەی ئەگەری ئەوەی سەرمای بێوێنە ڕوو لە هەرێم و عێراق بکات ڕەتدەکاتەوە، ڕاشیدەگەیەنێت، ئەگەری لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم هەیە
عامر جابری، وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوبات بە میدیاکانی راگەیاند" سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە سلێمانی پلەی گەرما بگاتە ١٢ پلە و لە هەولێر ١٥ پلە،هەروەها، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بارانبارینی بەلێزمە هەیە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان".
عامر جەباری لەبارەت پێشبینی بەشێک لە کەشناسان کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سەرمایەکی بێ وێنە روو لە ناوچەکە دەکات، دەڵێت "هیچ زانیارییەکمان نییە".
عامر جابری دڵنیایی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی ورد و دروستن و پشت بە نوێترین پێشبینییەکان دەبەستن. ئاماژەی بەوەشدا کە هەندێکجار زانیاری نادروست بڵاودەکرێنەوە بەهۆی ئەوەی پشت بە نوێکردنەوەی بەردەوامی داتا کەشناسییەکان نابەستن".
ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی پێشبینیشیکردبوو، لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەوە شەپۆلێکی بەھێزی سەرما و بەفر و باران لە جەمسەری باکورەوە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەریەکانی دەمێنێتەوە.