مەسعود بارزانی: ئەم رفتارانەی سوپای عێراق بەرامبەر بە جووتیارانی کەرکوک قبووڵکراو نییە

مەسعود بارزانی لە کاردانەوەی رووداوەکانی ئەمڕۆی کەرکوک لە پەیامێکدا بۆ بەغداد ڕایگەیاند، ئەم رفتارانەی سوپای عێراق بەرامبەر جووتیاران قبووڵکراو نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوبات میدیای پارتی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا سەرکۆنەی رووداوەکانی ئەمرۆی کەرکووک و دەستڕێژی سوپای عێراقی کردووە بەرامبەر بە جۆتیارانی گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان.

میدیای پارتی لەوبارەیەوە ئاشکرای دەکات، مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ بەغدا پێیڕاگەیاندوون، ئەم ڕەفتارانەی سوپای عێراق بەرامبەر بە جووتیارانی کورد، مایەی قبوڵکردن نین و دژی یاسا و دەستووریشن و دەبێ کۆتاییان پێ بهێنرێت.

بە گوێرەی میدیای پارتی مەسعود بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە، هەرچی بۆ پاراستنی مافی جووتیاران پێویست بێت ئەنجامی دەدەن.

پێشتریش سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەروەها مەکتەب سیاسیی یەکێتی لە پەیامی جیاجیادا ئەو رەفتارانەی سوپای عێراقیان بەرانبەر بە جووتیارانی کەرکوک مەحکووم کرد و داوایان لە حکومەتی ئیتحادی کرد بەر بە تاوانکارییەکانی سوپای عێراق بگرێت.




PM:08:59:17/02/2025