لە سەنتەری زاخۆ گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی پشتی تاوانەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری سپی ئێوارەی ئەمڕۆ ١٧ی شوبات گەنجێک لە نزیک چوارڕییانی بارزان و تەنیشت قوتابخانەی ڕزگاری لە سەنتەری زاخۆ، بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
هەر لەو پەیوەندییەدا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی زاخۆ راگەیاند"لە کاتژمێر حەوت نیوی ئەمشەو لە گەرەکی عەباسیکێ نزیک خوێندنگای رزگاری هاوڵاتییەکی دانیشتوی زاخۆ بەناوی (ع،د،ا) تەمەن ٤٠ بە دەسترێژێ گولـلە کوژرا".
وتیشی"پێش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە ئەو هاوڵاتییە گیانی لە دەستدا".
ئاماژە بەوەشکرد، تیمەکانی بەڵگەی تاوان و پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە بەپێ مادەی ٤٠٥ لەیاسایی سزا پەراوی لێکولینەوە لە سەر رووداوکە کراوەتەوە.
راشیگەیاند"فەرمانی دەستەسەرکردن بۆ دوو تۆمەتبار دەرچووە و هۆکاری رووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەرێتەوە".