مەزڵووم عەبدی داوا دەکات ئەحمەد شەرع سەردانی باکووری ڕۆژهەلاتی سوریا بکات، دەشلیت"لەگەڵ حکومەتی کاتی لەسەر چەند خاڵێک پێکهاتوون و دانوستانەکانی نێوانیان بەردەوامە".
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، ١٧ی شوبات مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ـی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند"له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێككه‌وتوون و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یش هه‌یه تا ئێستا هه‌ردوولا بۆ چاره‌كردنیان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
مه‌زڵووم عه‌بدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ وتووێژ و دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌رده‌وامن.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات داوایشی له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا كرد سه‌ردانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.