سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی رەفتاری سوپای عێراق بەرامبەر بە جووتیارانی کورد دەڵێت، "به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه و مایه‌ی قبووڵكردن نییه."
دڵشاد شەهاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی شوبات لەبارەی ئه‌و ره‌فتاره‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێک له ئه‌ندامانی سوپای عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جووتیارانی كورد له سنووری كه‌ركووک كراوه، راگه‌یاند"سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له نزیكه‌وه به‌دوای بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووە رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و رێگە له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بگرن."
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی دەشڵێت: "ئه‌م ره‌فتارانه زیان به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ره‌فتارانه ره‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌نجامده‌رانی بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی‌یان بكه‌نه‌وه."
پێشتریش و لە چوارچێوەی کاردانەوەکان بۆ ڕووداوەکەی سنووری کەرکوک هەر یەک لە سەرۆکی حکومەت، پارێزگاری کەرکوک، جێگری سەرۆکی حکومەت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هەروەها ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداد لە ڕاگەیەنراوی جیادا وێڕای مەحکوومکردنی هێرشی ئەندامانی سوپای عێراق بۆ سەر جووتیارانی سنووری کەرکووک داوای سزادان و گرتنەبەری ڕێکاری یاساییان کرد بەرانبەر بکەرانی ئەو ڕووداوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد ویستیان زەوییەکانیان بکێڵن بەڵام سوپای عێراق هەمەر رێگریی لێ کردن و ئازاریان دان.