هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆی بۆ هەسەدە ڕاگەیاند

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند"لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا پشتگیری لە هێزەکانی سوریای دیموكرات دەکەن".

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پلاتفۆڕمی ''ئێکس'' بڵاویکردەوە، پشتگیری لە هێزەكانی سوریای دیموكرات ناسراو بە ''هەسەدە'' دەکەن لە گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دانوستانان و گەیشتن بە ڕێککەوتنانەی لە نێوان هەسەدە و ئیدارەی سوریا هەیە، هەوڵێکە بۆ یارمەتیدان لە پەرەپێدانی سەقامگیری و داهاتویەکی باشتر لە ناوچەکەدا. 

پێش ئەو پەیامە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند"بە فەرمی بانگێشتی سەرۆکی ڕاگوزەری سوریایان کردوە بۆ سەردانیکردنی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وتبوشی، هەوڵەکانیان بۆ زەمینەسازی بۆ دانوستانکردن لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە". 




PM:05:09:18/02/2025