گوندی چنارتووی لە سنووری ئاغجەلەر لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە پۆلیس نەیتوانیوە بچێتە شوێنی بۆردوومانەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە دەوروبەری گوندی (چنارتوو)ـی لە شارەدێی ئاغجەلەری سنووری چەمچەماڵ لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کرد، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی هێرشەکە نەزانراوە.
لەمبارەوە هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند" پۆلیسمان ناردووەتە نزیک شوێنی هێرشەکە، بەڵام تا ئەم ساتەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە، بەو هۆیەوە هێزەکانی پۆلیس ناتوانن بچنە شوێنی بۆردوومانەکە و زیانەکانی نازانین".