"داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر ئاگربەست لە ئەستۆ بگرن"

دوێنێ سێشەممە لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆبونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە،  مەسەدە بەڕێوەچوو تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئایندەی سوریا و ئاگربەست و بەرپرسیارییەتییەکانی قۆناغی داهاتوو کرا. 

دوێنێ کۆبوونەوەی هەماهەنگی ئاسایی لە نێوان ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای وڵات و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی و سیاسی وڵات تاوتوێکران، بە گرنگیدان بە پێویستی کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکەدا، گرنگی درێژەدان بە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق جەختکرایەوە، و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە کە بەشدارە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەشێوەیەک کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەستەبەر بکات.

هەروەها ئامادەبووان ڕێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ناوخۆی لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ئامانجی بەشداریکردنی هەموو گروپە کۆمەڵایەتییەکان لە پرۆسەی سیاسیدا، و دڵنیابوون لەوەی کە دەرئەنجامەکانی گفتوگۆکە نوێنەرایەتی ئیرادەی هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.

هەروەها جەخت لەسەر گرنگی وتووێژی بەردەوام لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق کرایەوە.

لەو چوارچێوەیەدا دیدارەکە جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ سەرخستنی ئەم گفتوگۆیە بە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو وردەکاری و بابەتانەی باس دەکرێن، لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بۆ گەیشتن بە میکانیزمێکی جێبەجێکردنی گونجاو، وەک یەکخستنی دامەزراوە سەربازی و ئیدارییەکان، و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان، جەختکردنەوە لەسەر پێویستی دەستنیشانکردنی ئامرازی گونجاو بۆ بەدەستهێنانی لێکتێگەیشتن لەسەر ئەم پرسانە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسی ئاگربەست کرا، و بە هەنگاوێکی پێویستی زانی بۆ دەستەبەرکردنی پێشکەوتن لە دیالۆگەکەدا، جەختیش لەوە کرایەوە کە گەیشتن بە سەقامگیری لەسەر زەمینە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی کەشێکی گونجاو بۆ بەردەوامی گفتوگۆی سیاسی و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنە بنیاتنەرەکان.

ئامادەبووان داوایان لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق کرد بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر ئاگربەست هەڵبگرن و هەنگاوی کردەیی بنێن بۆ سەلماندنی جددیەتی خۆیان لە هەنگاونان بەرەو چارەسەرێکی هەمەلایەنە و دادپەروەرانەی سیاسی.



AM:08:21:19/02/2025