نوسینگهی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، عهلی سیستانی یهكهم رۆژی مانگی رهمهزانی دیاریكرد و، بهپێی رۆژژمێرهكه رۆژی یەکشەممە ٢ی ئازاری کردە یەکەم رۆژی رەمەزان.
ئەمڕۆ چوارشەممە نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، لە راگەیەندراوێدا بڵاویكردەوە" رۆژی یەکشەممە ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە".
هەروەها نوسینگەکە رایگەیاندووە" مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە ٣٠ی ئازار کۆتایی دێت".
بەپێی رۆژمێری فەلەکییە سونەکان رۆژی ١ی ئازاری ٢٠٢٥ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و ڕۆژی یەکشەممەش ٣٠ی ئازار دەکرێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.