وەزیری دارایی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە کە بۆ ئەمساڵ لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان پەسەند کراوە و بەبێ کێشە مووچە لە بەغداوە دەگات.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان باسی لە لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند کە لیستی مووچە پەسەندکراوە و لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا بەبێ کێشە مانگانە مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیدا خەرجدەکرێت".
ئاوات شێخ جەناب وتیشی" دوای ئەنجامدانی گفتوگۆ و کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان لە هەولێر و بەغداد دواجار لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان پەسەندکرا و کێشەی تەمویل و تەرخان چارەسەرکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردرا بەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠٢٥ بەبێ کێشە مانگانە لەکاتی خۆیدا خەرجبکرێت و هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجەیان ئامادەکردووە و بۆ ساڵی ٢٠٢٥یش پڕۆژەکە ئامادەکراوە.
بە وتەی ئاوات شێخ جەناب خاڵە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان سەرجەمیان بەسیستمی ئەلیکترۆنی بە وەزارەتەوە بەستراونەتەوە و بەراورد بە خاڵە سنوریەکانی عێراق شەفافتر و پێشکەوتووترن.