ئەمڕۆ ناوەندی نێودەوڵەتی دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەکرێتەوە

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی لە سلێمانی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ  پێنجشەممە، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، لە سیتی سەنتەر لە سەرچنار، ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ دارایی و بازرگانی دەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، باس لەوە دەکرێت کە لە هەمان بینا هەر سبەینێ لقی بانکەکانی، ڕەشید و ڕافیدەین دەکرێتەوە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا ئیجرائاتی کردنەوەیان کۆتایی نەهاتووە و رەنگە لە داهاتوو لەم سەنتەرە بکرێنەوە، ئەمڕۆ تەنها نوسینگەی ئەو بانکانە دەکرێنەوە وهەروەها هەر ئەمڕۆ لقی سلێمانی بانکی ناوەندی عێراق دەکرێتەوە کە پەیوەست دەبێت بە بانکی ناوەندی لقی هەولێر.



AM:09:14:20/02/2025