لە نامەکەی عەبدولڵا ئۆجەلان رێبه‌ری زیندانیكراوی (په-كه-كه) له دوورگه‌ی ئیمڕالی بۆ (قه‌ند-یل)، ناوبراو داوای له سه‌ركرایه‌تی پارته‌كه‌ی نه‌كردووه، تاوه‌كو خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
بە پێی هەواڵێکی میدیای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە باسی لە ناوەرۆکی نامەکەی ئۆجەلان بۆ قەندیل کردووە لە ناماکەدا سه‌باره‌ت به‌و پڕۆسه بێناوه‌ی كه له ١ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤ به ته‌وقه‌كردنی (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په) له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسی گه‌لان (ده‌مپارتی) له‌مه‌ڕ چه‌كدانانی په‌كه‌كه و خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له توركیا ده‌ستی پێكرد، نامه‌ی رێبه‌ری (په-كه-كه) گه‌یشتۆته (قه‌ند-یل) و به‌پێی زانیاریه‌كان بڕیاره سه‌ركردایه‌تی (په-كه-كه) به نامه‌یه‌ك وه‌ڵامی ده‌ستپێشخه‌ری ئۆجالان بداته‌وه.
لە هەواڵەکەدا هاتووە" ئۆجالان له‌نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌ی پڕۆسه بێناوه‌كه‌ی ئه‌مجاره به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كات:" ئه‌م پڕۆسه‌یه، وه‌كو پڕۆسه‌ی ساڵی ٢٠١٣ گفتوگۆی دوولایه‌نه له‌خۆ ناگرێت. ته‌نیا له‌و پڕۆسه‌یه ده‌چێت كه ساڵی ٢٠٢٤ ده‌ستپێكراوه".
هه‌ر له‌باره‌ی پڕۆسه‌كه‌وه ئۆجالان ده‌ڵێـت" ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌م و ده‌ست به یاریه‌كی نوێ ده‌كه‌م. به‌ڵام ماوه‌ی یاریه‌كه ٩٠ خوله‌كه، له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری هه‌موو جۆره فرتوفێڵ و ته‌كتیكێك هه‌یه. ده‌بێت لایه‌نی كوردی له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره فرتوفێڵانه وریا بێت".
هەروەها ئۆجالان له نامه‌كه‌ی بۆ (قه‌ند-یل) هۆكاری ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی په‌یوه‌ست به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به رووداو و پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێته‌وه" له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا پێشهاتی نوێ هاتۆته ئاراوه. ئه‌مانه بۆ كورد ده‌رفه‌تی سیاسی نوێ ده‌ئافرێنن، كه پێویسته بقۆزرێنه‌وه".
لە نامه‌کەی ئۆجالان بۆ (قه‌ند-یل) داوای وا لە هێنان لە چەک لە حزبەکەی ناکات لە نامەکەدا هاتووە " ده‌بێت كۆتایی به ململانێی چه‌كداری بێنن و ململانێی سیاسی بكه‌نه بنه‌ما. لێره مه‌به‌ست خۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په-كه-كه نیه، یان باشتره بڵێین بانگه‌شه‌یه‌كی به‌م شێوه‌یه هه‌ر باسیش ناكرێت".
له‌باره‌ی وه‌ڵامی (قه‌ند-یل)، بۆ نامه‌كه‌ی ئۆجالان چی ده‌بێت؟ سه‌رچاوه‌یەک بەم میدیای راگەیاندووە" (په-كه-كه) به ئه‌رێنی وه‌ڵامی ئۆجالان ده‌داته‌وه ده‌ڵێت: ئێمه ئاماده‌ین، به‌ڵام پڵانی ده‌وڵه‌ت چیه؟ پێویسته روون بكرێته‌وه".
له‌باره‌ی پرسیاری ئایا ئۆجالان هیچ داواكاریه‌ك ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت ناكات تا ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌ربگرێت؟ ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێـت" بێگومان ئۆجالان دوای وه‌ڵامی قه‌ند-یل داوا له ده‌وڵه‌ت ده‌كات زه‌مینه‌ی یاسایی و ده‌ستووری ئاماده بكات و له‌م رووه‌وه هه‌نگاو بنێت".
هه‌مان سه‌رچاوه وتویەتی" (په-كه-كه) بۆ به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی ئۆجالان، به‌م زووانه رایده‌گه‌ینێت كه ئه‌وان له جیاتی ململانێی چه‌كداری ململانێی سیاسه‌تی دیموكراتی به بنه‌ما ده‌گرن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌خشه رێگایه‌ك بخاته‌ڕوو، ماوه‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی رۆڵی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م پڕۆسه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌كه ئاشکرای کردووە کە" ئۆجالان داوای كردووه (مه‌سعود بارزانی) له‌م پڕۆسه‌یه‌دا رۆڵی هه‌بێت و به‌شداربێت له‌به‌ره‌وپێش چوونی".
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه له‌نامه‌كه‌یدا بۆ قه‌ند-یل ئۆجالان به‌یه‌ك وشه‌ش باس له رووداوه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و چه‌كدانانی (هه‌سه‌ده) ناكات كه داوایه‌كی سه‌ره‌كی توركیایه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌م كه له نزیكه‌وه ئاگاداری رووداو و پێشهاته‌كانه" باسنه‌كردنی دۆخی رۆژئاوای كوردستان له نه‌مه‌كه‌ی ئۆجالان، به‌و واتایه دێت كه ئۆجالان ناخوازێت له‌باره‌ی رۆژئاوای كوردستان هیچ بڕیارێك بدات، پێیباشه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان و سیاسیه‌كانی ئه‌وێ ده‌ست كراوه‌بن، به‌خۆیان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن".