کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوەدەکاتەوە لە پلەکانی گەرما ٤ تا ٦ پلە نزم دەبنەەوە و لە زۆربەی ناوچەکان بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم کەشی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکاندا لەگەڵ بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لەناوچە سنوورییەکاندا و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو ( ٤-٦ ) نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
ئاشکراشی کردووە سبەی هەینی کەشی ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بەفربارین لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا وە نمەباران لەناوچە جیاجیاکاندا، پاشان لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ کاریگەری دابارین لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نەبێ کاریگەری بەلاوازی بەردەوامی دەمینێتەوە بۆ بەیانی رۆژی شەممە .
کەشناسی ئاماژە بەوەدەکات پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( ١-٢) پلە وە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان زیاتر بە ( ٤-٥ ) پلە دادەبەزێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -٤ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٢ پلەی سیلیزی