لەبارەی واژووکردنی هاوسەرگیری نایاسایی و مارەکردنی منداڵان، داواکاری گشتی بەردەڕەش هۆشداری بە مامۆستایانی ئایینی دەدات و دەڵێت" بەپێی یاسا ڕێکارەکان دەگرینەبەر".
بەپێی نوسراوێکی فەرمانگەی داواکاری گشتی دهۆک کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی بەردەڕەش کراوە، تێیدا هاتووە" منداڵانى خوار تەمەنى یاسایی و دوور لە یاسا لەلایەن مامۆستایانى ئاینییەوە مارەییان بڕواوە".
لە نوسراوەکەدا هاتووە" ئەم بابەتانە پەیوەستە بە مافى گشتى و هەر سەرپێچییەک رووبدات بەپێی یاسا رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".