هاتووچۆی گەرمیان: دووسایدی سەرەکی کەلار-کفری داخراوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوبات، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، "ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، دووسایدی سەرەکیی کەلار- کفری بە دیاریکراوی لە دەروازەی قەزای کفری ئاڕاستەی چوون بۆ قەزای کفری بەهۆی کارکردن لە دەروازەکەدا دادەخرێت".

ئاماژە بەوەشدەکات، "ئاگادارتان دەکەینەوە ئاراستەی هاتووچۆکردن دەکەوێتە سایدی هاتن بۆ کەلار، تکایە لەسەرخۆ و بەوریاییەوە شۆفێری بکەن تاوەکو لە رووداوی هاتوچۆ بەدووربن".




PM:08:09:20/02/2025