هادی حەمە ڕەشید یەکێك لە وتەبێژەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی
نارازی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی شوبات لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو
مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی لە ڕێگەی خۆپیشاندان ڕێگای هێڵە بازرگانییەکانی
دوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم بگرن.
لە بەشێکی دیکە پەیامەکەشیدا هادی حەمەڕەشید داوا لە هاوڵاتیان دەکات
بۆ ئەو مەبەستە پشتیوانی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی بکەن.
هادی حەمە ڕەشید دەشڵێت" سەردەم سەردەمی ڕێگای بازرگانیی و خۆبەهێزکردنی دەسەڵاتەکانە بەو هێڵانەوە،
پێویستە بەبێ خوێنڕشتن بەردی بناغەی کاریگەرترین خەبات دابنێین".