بە هۆی بەفربارین لە سنووری سۆران ئاستنەگی هاتوچۆ دروست بووە

بە هۆی بەفربارین لە سنووری سۆران ئاستنەگی هاتوچۆ دروست بووە و ژمارەیەک هاولاتیش لەبەفردا گیریان خواردوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەمڕۆ هەینی ٢١ی شوبات لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە،  بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر ، ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوە لە ڕێگاکانی ( پێچەکانی سەری بەرد ، گوندی سرێشمە ، زینی وەرتێ ، حاجی ئۆمەران، پێچەکانی مێرگەسۆر) ، تەواوی تیمەکانمان خرانە حاڵەتی ئاماددە باشی تەواو.

بەرگری شارستانی سۆران هۆشداریش دەدات لەوەی باشترە شۆفیرەکان ئەو ڕێگایانە ئەگەر زۆر پێویست نەبێت بەکارنەهێنن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان.

دەشڵێن" بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بە ژوری کۆنتڕۆلی بەڕێوەبەرایەتیمان بە ژمارە(١١٥) بکەن بۆ ئەوەی تیمەکانمان بەخێرای بگەنە فریاتان".

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە تیمەکانی تایبەت لە ئێستادا سەرقاڵی ڕزگارکردنی چەند هاوڵاتییەکن کە لە بەفردا گیریان خواردوە.




AM:09:45:21/02/2025