کەشناسی ئێران رایدەگەیەنێت"بەفربارین زیاتر لە ١٨پارێزگای ئێران دەگرێتەوە بە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و بۆ هەفتەیەک بەردەوام دەبێت".
ئەمڕۆ هەینی ٢١ی شوبات کەشناسی ئیران لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە، لە سەوی رابردووە شەپۆلێکی بەفربارین ولاتەکەی گرتووەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان لە ١٨ پارێزگای ئێران بەفربارین تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە کەشی ڕۆژهەلاتی کوردستان کەشناسی ڕایگەیاند"لە چوار پارێزگای ئیلام، سنە، کرماشان و ورمێ بەفربارین دەستی پیکردوە و هۆشداریشیدا لە ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی سنە و هەرەها ورمی".
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سنەش لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردوە، لە ئێستادا هاتوچۆ لە نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکە بە سەختی ئەنجام دەدرێت و داواشی لە شۆفیرەکان کرد ئەگەر ناچار نەبن هاتوچۆ نەکەن.
لەبارەی پلەکانی گەرماش کەشناسی ئێران رایگەیاند" پێشبینی دەکرێت لە پارێزگاکان لە نێوانیاندا پارێزگاکانی سنە و ورمێی ڕۆژهەلاتی کوردستان پلەکانی گەرما لە نێوان ٨ بۆ ١٥ پلە ژێر سفر دابەزێت".