شەپۆلێكی بەفربارین و سەرماوسۆڵە بەشێكی زۆری پارێزگاکانی تورکیا و باکوری کوردستانی گرتوەتەوە، بەو هۆیەوە ئەمرۆ لە ٣٤ پارێزگا لە قوتابخانە و فەرمانگەکان کرایە پشو.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، بارینی بەفر لە باکوری کوردستان و تورکیا بەردەوامە، بەوهۆیەوە ئەمڕۆ هەینی بۆ لە قوتابخانەکان و فەرمانگەکانی ٣٤ پارێزگا کرایە پشوو.
لەچەند پارێزگایەکی باکوری کوردستان بەهۆی بەفربارینەوە رێگاوبانەکانی سەدان گوند و ناوچە داخراون و گرفتی هاتوچۆش لە چەند ناوچەیەک دروست، هاوڵاتیان ئاگادار کراونەتەوە رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر.
کەشناسیی تورکیا رایگەیاند"بەفربارین بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی دیکە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دو بۆ چوار پلەی تر دادەبەزن".