هەسەدە: چەند بەرەیەکەوە هێرشی گروپە چەکدارەکانمان تێکشکاندووە

هەسەدە ڕایگەیاند"تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا" و دەشڵێت"هیزەکانیان توانیویانە لە چەند بەرەیەکەوە هێرشی گروپە چەکدارەکان تێکبشکێنن".

هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێکدا زنیاری نوێێ لەسەر شەڕوپێدادانەکانی ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە و  تێێدا هاتوە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە دەوروبەری بەنداوی تشرینی بە چڕی بۆردومان کرد و هاوکات ئەو ناوچانرەی تۆپباران دەکرد. 

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەسەدە دا هاتوە، فڕۆکە جەنگیەکان چوار گوندی دەوروبەری پردی قەرەقۆزاقیان بۆردومان کردوە و بەوهۆیەشەوە زیانی بەر ناوچە کشتوکاڵیەکان کەوتوە و هاوکات گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا ئەو گوندانەیان بە چڕی بۆردومان کردوە. 

هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە لە میحوەری دێرحافر و میحوەری عەین عیسا چەکدارانی نزیک لە تورکیا چەندجارێک هەوڵیانداوە هێرش بکەنە سەر ناوچەکانیان، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە وڵامدراونەوە و هێرشەکانیان تێکشکاندن و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەک چەکدار کوژران و بریندار بون کە ژمارەیان نەزانراوە. 




PM:12:06:21/02/2025