هەر یەک لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک جەختیان کردەوە له به‌ره‌وپێشبردنی زمانی كوردی....
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی ٢١ی شوبات لەپەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک، لە پۆستێکی ئێکس دا وتی"له رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، جه‌خت له به‌ره‌وپێشبردنی زمانی شیرینی كوردی و زمانی ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "زمان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و كولتووریمانه، ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگاری لێ بكه‌ین و بایه‌خ و گرنگیی پێویست به پێشخستنی بده‌ین".
لەلای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، بڵاوی کردەوە، پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەمو کوردستانییەکە، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن.