هێزی تایبەتی توركیا راهێنان بە پێشمەرگە دەكات
بەرپرسێكی سەربازیی توركیا ئاشكرایدەكات سوپای ئەو وڵاتە پلانێكی بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ شەڕ لەگەڵ داعش ئامادە كردوە.
رۆژنامەی حوڕیەتی توركی لەزاری بەرپرسێكی سەربازیی توركیا بڵاویكردەوە ئەنكەرە هەنگاوی بۆ دەستپێكردنی چڕ‌و پڕی یەك مانگە بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن هێزی تایبەتی سوپای توركیا دەست پێكردوە.
هاوكات ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا، به یاوه‌ریی مسته‌فای سه‌یدقادر وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم، سه‌ردانی بنكه‌ی باپشتیانی مه‌شقی پێشمه‌رگه‌ی كرد له ناحیه‌ی دیانای سه‌ر به قه‌زای سۆران و پشتیوانیی خۆی بۆ هێزی پێشمه‌رگه له جه‌نگی دژ به تیرۆر ڕاگه‌یاند.
بنكه‌ی باپشتیان له ناحیه‌ی دیانای سه‌ر به قه‌زای سۆران، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كراوه‌ته‌وه‌و تیایدا هێزێكی سوپای توركیا، مه‌شق به پێشمه‌رگه ده‌كات
PM:03:07:22/11/2014