٣٢ ڕووفاتی ئێزدییەکانی شنگال ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە

ئەمڕۆ هەینی لە مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شەنگال ٣٢ ڕووفات ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٢ ڕووفاتی دیکەی ئێزدییەکانی شەنگال لە مۆنۆمێنتی جینۆسایدی ئێزدییەکان ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە. 

هەر ئەمڕۆ ڕووفاتی ٢١ قوربانی دیکەی حەمام عەلیل کە بەدەستی چەکدارانی داعش کوژراون ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە.

یاسەمین مونزر بەرپرسی بەشی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە پزیشکی دادی بەغداد، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" سەرجەم ڕووفاتەکان پشکنینی توێکارییان بۆ کراوە، ئەمڕۆش ڕێکارەکانمان بە کۆتا هێناوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕادەستکردنەوەی قوربانییەکان بە کەسوکاریان، کۆتایی بە پرۆسەکە دێنن، بڕیارە خانەوادەکانیان بە مەراسیمی ئاینی بەخاکیان بسپێرن. 



PM:02:38:21/02/2025