ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت" ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوای لە حکومەتی عێراق کردووە دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە".
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری هەشت سەرچاوەی عێراق و واشنتۆن و هەولێرەوە کە زانیاری ڕاستەوخۆیان لەسەر ئەو پرسە هەیە، ڕایگەیاندووە" فشارەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا هەنگاوێکی سەرەکی بووە لە پشت ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردووی وەزیری نەوتی عێراق کە هەناردەکردنەوەی نەوت لە هەرێمەوە دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ترەمپ پێیوایە دەستپێکردنەوەی خێرای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە عێراقەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی دابەزینی نرخی نەوت.
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەبێتە هۆی کۆتاییهاتنی ململانێیەکی نزیکەی دوو ساڵە کە ڕۆژانە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەکان دەکرێت.