قۆناخی دووەمی سەرما و بەفربارین لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن و بەفربارین و بارانبارین بەرددەوام دەبێت، ئەم شەپۆلە سەرما و بەفرە تا سەری مانگ بەردەوام دەبێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند" " قۆناخی دووھەم لە ئەمڕۆ شەمەوە ٢٢ی مانگەوە دەستپێدەکات بۆ رۆژی دووشەمە دەخایەنێت لەم قۆناخەدا شەپۆلێکی وشکە سەرماش ناوچەکانمان دەگرێتەوە و لەگەڵ بوونی ھەور و چربوونەوەیان لەھەندێ شوێندا بەفر و بارانی پچر پچر و رێژە کەم تا مامناوەند ئەبارێت بەفر لەبەرزی ٧٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە چاوەروان دەکرێت بۆ ئەو شوێنانەی ھەوری پێوێستیان لەسەر دروست ئەبێت وە لەسەنتەری شاری سلێمانی ئەگەری بەفر بارین ئەبێت ".
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشداوە کە پلەکانی گەرما لەسەنتەری شارەکان لەشەواندا ٢ تا ٥ پلە نزمدەبنەوە بۆ ژێر سفر و لەناوچە شاخاویەکانیش ٧ تا ١٣ پلە بۆ ژێر سفر ، دەنگۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەسەنتەری شارەکان بۆ ١٧ پلە ژێر سفر دوورە لەراستیەوە وەک ئەوەی لەھەندێ سەرچاوەی ناراستدا باسدەکرێ و زیاد لەپێویست بابەتەکە بەلارێدا براوە ".
رێژەی پێشبینیکراوی باران و بەفر بەگوێرەی ناوچەکان لە ماوەی ھەردوو قۆناخدا بەم سیوەیە دەبێت:
پارێزگای سلێمانی ١٠-٣٠ ملم ، بەفر لەسەنتەری شار ٢-٥ سەنتیمەتر و لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگاکە ٢٠-٥٠ سەنتیمەتر
پارێزگای ھەولێر ٥-١٠ ملم ، بەفر لەناوچە شاخاویەکان ٢٠ -٦٠ سەنتیمەتر
پارێزگای دھۆک ١٥-٤٠ ملم بادینان ، بەفر لەناوچە شاخاویەکان ٣٠-٧٠ سەنتیمەتر
پارێزگای کەرکوک ١-٥ ملم
پارێزگای ھەڵەبجە ٧-٢٠ ملم
ئیدارەی راپەرین ١٠-٣٠ ملم ، بەفر لەناوچە شاخاویەکان ١٠-٤٠ سەنتیمەتر
ئیدارەی گەرمیان ١-٣ ملم بەفر لە بەرزاییەکانی باکوری ناوچەکە ١-٣ سەنتیمەتر .
جەختیش دەکاتەوە کە کاریگەری شەپۆلی وشکە سەرما تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو ١ی ئازاری ٢٠٢٥ بەردەوامی ئەبێت و دواتر کەش و ھەوای وشک و کەمبارانی بۆ مانگی سێ بەردەوامی ئەبێت و ئەو مانگەش پێشبینی بارانی زۆری تیا ناکرێت و رێژەی باران لەسەرجەم ناوچەکان لەخوار ئاستی ئاسایی ئەبێت ھاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو.