بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

‎شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە کە بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا و بەفرابرین رێگای چاڤیلاند و دۆڵەمیران بەربست کراون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویستی شارەکەمان دەکەین کە هەر یەک لە ڕێگاکانی چاڤیلاند و دۆڵەمیران بەرەو شاخ بەربەستمان کردووە لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییان ناهێڵێن هیچ کەسێک تێپەڕێت".

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین و سەرما و سۆڵە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ دووەم قۆناخی دەستپێدەکات و تا ١ی ئازار بەردەوام دەبێت.




AM:10:32:22/02/2025