سەرۆکی هەریمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، جێبەجێکردنی ڕیککەوتنی نێوان هەریم و بەغدادیان تاوتوێ کرد، هەردولا جەختیان لە گرنگی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی گرنگی پابەندبونیان بە ڕێککەوتنەکانی نێوانیان گفتوگۆیان کرد.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەردولا جەختیان لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کردوەتەوە لەلایەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.
نوسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە بارەی کۆبونەوەکە ڕایگەیاند"بارزانی جه‌ختی له خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له هه‌موو ئاسته‌كاندا كردوەتەوە."