نەوەی نوێ: حکومەتی هەرێم ئەرکەکانی لەبەرانبەر بەغداد جیبەجێ نەکردووە

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوبات لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی هەرێمی بە کەمتەرخەمی بەرانبەر بەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند" تا ئیستا حکومەتی هەرێم وەڵامی ئەم نوسراوەی بەغدا ناداتەوە سەبارەت بە تەوتینی مووچەو ناردنی داهاتی نانەوتی و ناردنی داهاتی نەوت بۆ ژمارە حسابێکی بانکی ناوەندی عێڕاقی".

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی نەوەی نوێی دا هاتووە" نەناردنی ئەو زانیاریانە خەمساردی و  بێ باکی جووت حزبی دەسەڵاتە لەهەرێم بەرامبەر بە هاوڵاتیان و دزینی زیاتری داهاتی کوردستانە، ئەمە مەترسی لەسەر موچەی موچەخۆران دروستدەکات".

لە کۆتایی بەیاننامەکەشیاندا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدەن لەوەی، هەر گرفتێک بۆ مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان دروست بێت پارتی و یەکێتی تاوانبارن.




PM:04:14:22/02/2025