کەشناسی: ئێوارەی سبەی کاریگەری شەپۆلی بەفەربارین کۆتایی دێت

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت" ئێوارەی سبەی کاریگەری شەپۆلی بەفەربارین کۆتایی دێت و کەش سەقامگیر دەبێت بەلام پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرجاو دادەبەزێت".

ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی شوبات بڵاویکردەوە" لەرۆژی رابردووەوە لە زۆربەی ناوچەکان کاریگەری شەپۆلەکە کۆتای پێھاتووە بۆ سبەی یەکشەمە ٢٣ی شوبات ئاسمانی ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی گەرمیان ساماڵ و کەمێک پەڵە ھەوری ئەبێت و کەش وە ئەمڕۆ سەقامگیر ئەبێت".

ئەو شارەزا کەشناسییە لەبارەی ئەگەری بەفربارینیش دەڵێت"  لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری رۆژھەڵاتی دھۆک و ئیدارەی سۆران و سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئاسمان بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت و ھەندێک کات بەفر ئەبارێتەوە بەرێژەی کەم و ھەندێ شوێنیش مامناوەند لەنێوان 2 تا 6 سەنتیمەتر".

ئاراس جەبار راشیدەگەیەنێت" کاریگەری شەپۆلەکەش کاتەکانی ئێوارەی سبەی لەو ناوچانەشدا کۆتایی پێدێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە"
ئەو کەشناسە کوردە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" بەھۆی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوا ساردەکە سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرمی نزمبوونەوەیەکی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت بەرێژەی ٢ تا ٤ پلە".

ئاراس جەبار لەبارەی کەش و هەوای ڕۆژی دوشەممە و سێشەمەی داهاتوش دەڵێت" پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و بەراورد بە سبەی کەشەکە ساردتر دەبێت".

لە سەنتەری پارێزگاکان بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمی بەم شێوەیە ئەبێت:

شاری سلێمانی بەرزترین ٢ پلە نزمترین ٤ پلە ژێر سفر 

شاری کەرکوک بەرزترین ٦ پلە نزمترین ١ پلە

شاری ھەڵەبجە بەرزترین ٣ پلە نزمترین٢ پلە ژێر سفر

شاری دھۆک بەرزتری٤  پلە نزمترین ٢ پلە ژێر سفر

شاری ھەولێر بەرزترین٥ پلە نزمترین ١ پلە ژێر سفر 

شاری پێنجوێن بەرزترین ٣ پلە ژێر سفر نزمتری ٩  پلە ژێر سفر

 
حاجی ئۆمەران بەرزترین ٦ پلە ژێر سفر نزمترین ١٢ پلە ژێر سفر 

لوتکەی چیای پیرەمەگرون بەرزترین ١٠ پلە ژێر سفر نزمترین ١٨ پلە ژێر سفر

 
شاری سۆران بەرزترین ٢ پلە نزمترین ٣ پلە ژێر سفر

شاری رانیە بەرزترین ٤ پلە نزمترین ٢ پلە ژێر سفر 

کەلار بەرزترین ٨ پلە نزمترین ٣ پلە 




PM:04:42:22/02/2025