وەزارەتی نەوتی عێراق تەواوبونی ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی بەرهەمهێنراوی لە هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەگوێرەی میكانیزمه‌كانی هەمواری یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ و ئاستی دیاریكراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌بێت له ڕێكخراوی ئۆپێك.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختیشکراوە، پێویستە هەرێمی کوردستان نەوتەکەی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێت.
پێشتریش حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاندبو"شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری ده‌رهێنان و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووری سەردانی هەولێریان کردوە به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانەوە".