هەڕەشەی کوشتن لە پەیامنێرێکی ئاژانسی نوژنها دەکرێت

ئاژانسی نوژنها ڕایدەگەیەنێت" پەیامننێرەکەمان لە حەلەب و ئەو ژنانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە". 

لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیاندا ئاژانسی هەواڵی (نوژنها) ڕایگەیاندووە" پەیامنێرێکمان لە حەلەب هەڕەشەی لێکراوە و هەروەها ئەو ژنانەی لە چاوپێکەوتنە ڕۆژنامەنووسییەکاندا قسەیان لەگەڵ ئاژانسەکە کردووە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هێرشیانکراوەتە سەر و لێیان دراوە و هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە". 

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاندووە" ئەو ڕۆڵە گرنگەی ڕۆژنامەگەری لەم سەردەمەدا دەیگێڕێت، رۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هەراسانکردن و فشارێک دەكاتەوە کە ئەوەش کارەکانیان سنووردار دەکات". 

هەروەها هاتووە" هەڕەشەکانی سەر پەیامنێری ئاژانسەکەمان تەنها بۆسەر خودی خۆی نەبووە، بەڵکو خێزانەکەشی هەڕەشەی لێکراوە". 



PM:07:20:22/02/2025