لە تەوێڵە و بیارە و چواردەوری کرایە پشوو

کەمێک پێش ئێستا پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە لە ناوچەی تەوێڵە و بیارە و چواردەوری بکاتە پشووی فەرمی. 

پارێزگای هەڵەبجە، ئەمشەو شەممە لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی رووی لە ناوچەی هەورامان کردووە، بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە پشووی فەرمی لە سنووری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەکانی". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، پشووەکە خوێندکارانی دەرەکی تمهیدی (بەرایی) پۆلی ١٢ی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ناگرێتەوە، بەپێی خشتەی راگەیەندراو تاقیکردناوەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. 



PM:07:55:22/02/2025