بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ژنێکی گەنج خۆی فڕێدایە ناو ڕووبارێک و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا".
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کراينەوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوژی کە ئافرەتێك بە ناوی (ل. ح. ر) موالید ١٩٩٦ خێزاندار و دانيشتووی هەولێر لەسەر پردی نوێی کەڵەك خوی فڕێداوەتە خوارەوە و بەهۆيەوە گيانی لەدەستداوە".
بەرگری شارستانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، تيمی ژێرئاوی بەرگری شارستانی خەبات دەستبەجێ توانيان تەرمەکە بدۆزنەوە و دەريبهێنن و ڕەوانەی پزيشکی دادی بکەن.
تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنووری پارێزگای هەولێر وردەکاری زیاتریان سەبارەت بە ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.