بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە لە قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز سبەینێ یەکشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی.
هێمن ئیبراهیم قائیمقامی قەزای پێنجوێن، ئەمشەو شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ رایگەیاند" بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە سبەینێ لە سەرجەم خوێندنگاکانی ناوەندی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز پشووی فەرمییە".
پێشتریش پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریدا سبەینێ لە ناوچەی تەوێڵە و بیارە و چواردەوری بکاتە پشووی فەرمی، بەڵام پشووەکە خوێندکارانی دەرەکی تمهیدی (بەرایی) پۆلی ١٢ی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ناگرێتەوە، بەپێی خشتەی راگەیەندراو تاقیکردنەوەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.