ئەسعەد شەیبانی: هیچ پاساوێك نەماوە بۆ مانەوەی هەسەدە لە سوریا

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند"مافی کورد لە دەستوری نوێی سوریا پارێزراوە"، دەشڵێت" بەڵێنیانداوە کە کورد نوێنەرییان لە حکومەتی نوێدا هەبێت". 

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمز، ڕایگەیاند"قۆناغی ئێستای سوریا هاوشێوەی سەردەمی ڕژێمی پێشوی نییە و سات بە سات سەرپێی خۆی دەکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستا دا سوریا لە قۆناغی ترساندن و تۆقاندن و تیرۆرکردنی تێپەڕاندوە هەربۆیە چیدیکە هیچ پاساوێك بۆ بون و مانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە لە سوریادا نەماوە. 

جەختیشی کردەوە، بەڵێنیان بە کورد داوە، کە لە دەستوری نوێی سوریادا مافەکانیان مسۆگەر و پارێزراو بێت و هەروەها بەڵێنیشیانداوە کە کورد نوێنەرییان هەبێت لە حکومەتی نوێی سوریادا. 




PM:02:18:23/02/2025