شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلی سەرما لە کۆتایی هەفتە کۆتایی پێدێت

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت"تا دووشەممە ئێوارە ئەگەری بەفربارین لە سەنتەری شارەکان زۆرە"، دەشڵێت"پلەکانی گەرما لە دوو ڕۆژی داهاتوودا زیاتر نزمدەبێتەوە و لە ڕۆژی چوارشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوبات بلاویکردەوە" ھەورە سەرەکیەکانی نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەریەکە لەسەر ئاسمانی ناوچەکانمان کۆتاییان پێھات لە ئێستاوە ماوەتەوە سیستەمی نزمەپاڵەپەستۆکەیە کە بەسەر بەرگەھەوای ھەرێمی کوردستانەوە دەسورێتەوە و لەھەمان کات پلەی گەرمی لە زۆربەی ناوچەکان لەئێستادا گونجاوە بۆ بارینی بەفر ھەر لە سەنتەری ھەولێر و کەرکوک و دھۆک و سلێمانی بەڵام ھەوری سەرەکی نەماوە لەبەرگەھەوادا و شێ کەمبووەتەوە ".

لەبارەی ئەگەری بەفربارینیش ئەو سارەزا کەسناسییە دەلێت" بەدیاری نەکراوی لە ئێستاوە تا سبەی ئێوارەی دووشەم لەدەرەوەی پئشبینیەکان لە شوێن و کاتی جیاوازدا بەھۆی ئەو شێ کەمەی ماوە لەگەڵ بە ھەڵمبوونەوەی شێی رووی زەوی ناوچەکانمان ئەگەری چربوونەوەی ھەور و بارینی بەفر ھەیە بەشێوەی تاو وەک ئەو تاوە بارانانەی لە بەھاردا ھەیە ھەندێ شوێن ئەگرێت و ھەندێکی ناگرێتەوە بەڵام لەم کاتەدا کە پلەی گەرمی زۆر نزمە ئەبێتە بەفر و تا بەرزیەکانی 300 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ئەگەرەکە کراوەیە ".

سەبارەت بە پلەکانی گەرماش ئاراس جەبار رایگەیاند"  سبەی و دوو سبەی لە ئەمڕۆ ساردتر ئەبێت و پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە نزمترئەبن وە لە رۆژی چوارشەمەوە بۆ سەرەتای ھەفتەی داھاتوو کەم کەم رۆژانە پلەکانی گەرما بەرزەبێتەوە ".




PM:02:29:23/02/2025