هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، شکستیان بە هێرشێکی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین هێناوە و تورکیاش بە چڕی بۆردومانی کۆبانێ و عەین عیسا دەکات.
هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە، لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاویکردەوە، تورکیا لەڕێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە بەردەوامە لە بۆردومانکردنی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق و شەڕڤانانیش بە سەرکەوتویی شکستیان بە پەلامارەکانی تورکیا چەکدارە هاوپەیمانەکانی هێناوە کە هێرش بوە بۆسەر خاڵێکی شەڕڤانان.
هەسەدە وتوشییەتی" تورکیا لەڕێگەی ئاسمانییەوە و چەکدارە هاوپەیمانەکانیشی لەڕیگەی زەمینییەوە زیاتر لە ٦٠ گولـلە تۆپیان ئاڕاستەی ناوچەکانی نیشتەجێبون کردوە، لە بەرامبەردا ژمارەیەک چەکداریان بە دەستی شەڕڤانان کوژراون".
ئاماژە بەوەش دراوە، لە بازگەی دێرحافر فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی تورکیا لەلایەن شەڕڤانانەوە خراوەتە خوارەوە
هەسەدە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا باسی لەوەش کردوە، لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکان بۆسەر بەنداوی تشرین تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی کۆبانێ و عەین عیسا...