ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاوڵاتییان ئاگەدار دەکاتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاووڵاتییان و شوفێران ئاگەدار دەکاتەوە، ڕێگەکانی( حاجی ئۆمەران، سیدەکان، مێرگەسۆر، وەرتێ ئێستا سەختە و بەکاری نەهێنن.

یەکشەممە ٢٣ی شوبات، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی بەستەڵەک، لە ئاگادارییەکدا داوای لە هاوڵاتیان و شوفێران کردووە، ڕێگاکانی ناوچەکانی (حاجی ئۆمەران، سیدەکان، مێرگەسۆر، وەرتێ) کە لە باری سەخت و مەترسیدان، خۆیان لێ بپارێزن وهاتووچۆی ئەم ناوچانە نەکەن تەنها بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند"بەفربارین تا ئێوارەی دووشەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت".




PM:05:58:23/02/2025