بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە، پارێزگاری کەرکووک دوو رۆژ پشوو لە قوتابخانەکان رادەگەیێنێت.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوبات ڕایگەیاند: "بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە و لە پێناو پاراستنی قوتابیان و خوێندکاران، بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، بڕیاریدا دووشەممە و سێشەممە لە خوێندنگاکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و ستافی مامۆستایان پشوو فەرمی بێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند"بەفربارین تا ئێوارەی دووشەممە بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت".