کەسێک بە بەرچاوی خەڵکەوە لە شوێنێکی گشتی هەولێر دەکوژرێت (ڤیدیۆ)

ئەمشەو یەکشەممە پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە هەژماری تایبەت بەخۆیان تۆمارێکی ڤیدیۆی ساتی رووداوێكی كوشتنی هاوڵاتییەکی لە شوێنێکی گشتی پارێزگاکە بڵاوکردەوە و دەڵێت" سێ تۆمەتبار لەسەر ڕووداوەکە دەستگیركراون". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چرکەساتی ڕووداوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانێكی (کوشتن) دەستگیركران". 

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە" ئەو سێ تۆمەتبارە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەریان دەبێتە دەماقاڵێیان و دواجار توندوتیژی لێدەکەوێتەوە و لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت". 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر، لە ئێستادا تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.




PM:09:14:23/02/2025