به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌خته، لە قەزای پێنجوێن و پەروەردەی سۆران سبەینێ دووشەممەیان کردە پشووی فەرمی.
کەمێک پێش ئێستا هێمن ئیبرام ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لە سنوری قەزاکەماندا، بڕیارماندا سبەینێ دووشەممە پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان و ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری قەزاکەماندا پشووی فەرمییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خوێندکارانەی تاقیکردنەوەی بەرایی (تمهیدی) پۆلە ناکۆتاکانیان هەیە، پشووەکە نایانگرێتەوە.
لای خۆشییەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران بڵاویکردەوە" بڕیارماندا به پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی حكومی و ناحكومی و په‌یمانگه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بۆ سبه‌ی دووشه‌ممه".
ئەوەشی خستەڕوو، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوانزه‌هه‌می به‌رایی (تمهیدی) له كاتی خۆی و بێ دواخستن ئه‌نجامده‌درێن.
پێشتریش له شارۆچكه‌كانی بیاره و ته‌وێڵه و چۆمان و پارێزگای کەرکوک سبه‌ینێ كرایه پشوو.