ڕۆژی دووشەممە لە قەزای كۆیە دەست بە دابەشكردنی نەوتەکەی حکومەتی عێراق دەكرێت كە بڕەكەی بۆ هەر خێزانێک ١٠٠ لیترە.
ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای کۆیە، لە ئاگادارییەکدا بڵاویكردەوە" بە سەرپەرشتی لیژنەی نەوت و کانزاکانی سامانە سروشتییەکان و لیژنەی سوتەمەنی قایمقامییەتی شارۆچکەی کۆیە، دابەشکردنی نەوتی سپی لە کۆیە دەستپێدەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی ١٠٠ لیتر بەسەر هەر خێزانێکدا دابەشدەكرێت و نرخەكەشی ٣٠ هەزار دینارە و پێویستە هاوڵاتییان کۆبۆنی خۆراکی ڕەسەن و کۆپییەک ببەن بۆ وەرگرتنی بڕە نەوتەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ سەردانی بەنزینخانەکان بکەن.
پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، یهكهم کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم کراوە کە ١٩%ی پشکی هەرێم دابیندەکات.