ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پلان دانان ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێرژی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت
وەزارەتی پلان دانانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه"" ئەمڕۆ دووشه‌ممه ٢٤ی شوبات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پلان دانان ئه‌نجامی كۆتایی سه‌رژمێرژی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت ".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆنگره‌كه‌دا چه‌ندین وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای عێراق و كونسوڵخانه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان میوانداری كراون و به‌شدار ده‌بن و ئه‌نجامی سه‌رژمێرییه‌كه ده‌بێته پێوه‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردنی وڵاتان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی سه‌ربازی ،ته‌ندروستی ،په‌روه‌رده‌یی ،هاوكارییه مرۆییه‌كان .
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هاتووە محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندنان کاتژمێر٩:٣٠ی بەیانی لە ئۆتێلی بابل لە بەغدا لە کۆنگرەیەکی تایبه‌تدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت .
ڕۆژی ٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٤، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و تا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤بەردەوام بوو.